![](/weney-mallperr/8667.jpg)
کوردستان میدیا: كۆنفرانسێك لهسهر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە تایبەتی مافی نهتهوهکانی ئێران و هەروەها کەمایەتییە ئایینییهكانی ئێران لەلایەن رێژیمی ئێران بەتایبەت پاش هاتنەسەرکاری حەسەن رووحانی یهوهلە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بهڕێوهچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی کۆنفڕانسێکی تایبەت به پێشێل کردنی مافی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران و هەڵاواردن دژی کەمایەتییە ئایینییهكانی ئێران، لەلایەن رێژیمی ئێران بەتایبەت پاش هاتنەسەرکاری حەسەن رووحانییهوهلە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێف بهڕێوهچوو.
ئەم کۆنفڕانسە لەسەر بانگهێشتی ناوەندی مافی مرۆڤیی زاگروس و بە هاوکاری سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی بزووتنەوەی جیهانی خەبات دژی راسیزم و رەگەز پەرستی و دۆستایەتی نێوان نەتەوەکانی MRAP، کۆمەڵگای بەرگری لە گەل و خەڵکی لە حاڵی لە ناوچوونSMP و رێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان و بێ نوێنەر UNPO کە ئەندامەتی تایبەتی رێکخراوی کۆمەڵایەتی – ئابووری یان لە رێکخراوی نەتەوەکان ECOSOC یان هەیە بەڕێوەچوو.
لهكونفرانسهكهدا دوایین بارودۆخی مافی مرۆڤی نەتەوەکانی كورد، ئازهری، بهلووچ، توركمهن، عهرهب و هەروەها كهمایهتیهئایینیهكانی دانیشتووی ئێران تاوتوێ کرا.
لە کۆنفڕانسەدا چەندین باسی پێوەندیدار بە ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران و چوونەسەری رێژەی ئاماری ئێعدامەکان لەلایەن رێژیمی ئێران پاش هاتنەسەرکاری حەسەن رووحانی باس کرا.
لەو کۆنفڕانسەدا دوكتور گوڵمۆراد مۆرادیش كهلهلایهن ناوهندی زاگرۆسهوه لەو کۆنفرانسەدا بەشدار کرابوو لهسهر ئاماری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دوا و چەند وتەیەکیان سەبارەت بە بوونی مەیدانە مین رێژکراوەکان لهناوچە سنوورییەکانی ئێران و كوردستان کە رۆژانە چەندین کاسبکار و دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان دەبنە قوربانی باسێکی پێشکەش کرد.
پێشکەشکەری باسەکانی ئەو کۆنفڕانسە لە وتەکانیاندا لەسەر خراپتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و سەرنج نەدان بە ماف و خواستەکانی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران پاش کاتی هاتنەسەرکاری حەسەن رووحانی پێداگرییان کرد.