کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی یەکێکی دیکە لە میلیشا ئێرانییەکان لە یەمەن

14:47 - 7 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: ڕۆژی سێ‏شەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کە لە نێوان هێزەکانی بەرگریی خەڵکی و ئەرتەشی لایەنگەری مەشرووعیەت ڕووی‏ دا، میلیشیایەکی ئێران بە ناوی فەرز ئەحمەدیان ئەرباقی کوژرا.

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو پەیوەندییەدا، وێنەیەکی ئەو میلیشیا ئێرانییەیان بڵاوکردۆەتەوە کە تێیدا ناوبراو هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی بووە.

ئەو میلیشیا ئیرانییە، لە شەڕی نێوان حووسییەکان و هێزەکانی لایەنگەری سەرکۆماری پێشوو عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، لە پارێزگای تەغز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن بەشدار بووە و کوژراوە.