![](/weney-mallperr/8484.jpg)
کوردستان میدیا: لە درێژەی شەڕ و پێکدادانە نێوخۆیییەکانی سووریە و پاڵپشتی نیزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێژیمی بەشار ئەسەد، ٤ ئەندامی دیکەی سپای پاسدران لەو وڵاتە کوژران.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان، چوار ئەندامی دیکەی سپای پاسداران بە ناوەکانی عەباس عەلی حەمیدی، عەلی حوسێنی، قوربان حەسەنی و حەسەن قاسمی لە ئەندامانی گوردانی فاتمیوونی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامی ئێران لە شەڕ و پێکدادانەکانی وڵاتی سووریە لەلایەن دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە کوژران.
لە سەرەتای دەسپێکی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەوە، هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیجییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی پارێزەرانی حەزرەتی مەعسوومە لە خاکی سووریە بۆ پاڵپشتی لە رێژیمی دیکتاتۆر و سەرکوتکەری بەشار ئەسەد، شان بە شانی هێزەکانی ئەو رێژیمە لە دژی ئوپۆزسیۆن و خەڵکی سڤیل شەڕیان کردووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان هەتا ئێستا ٤٤ ئەندامی سپای پاسداران لە سووریە کوژراون، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە سپای پاسدارنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دستێوردانی نیزامی خۆی لە بەرەکانی شەڕی سووریە رەت کردۆتەوە.
گوردانی فاتمیوون لە شیعە مەزهەبەکانی ئێرانی و ئەفغانی پێکهاتووە.