کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە سووریە

00:25 - 1 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران بە ناوی \'\' موحسین حەیدەری\'\'، کە بە مەبەستی یارمەتی دانی رێژیمی بەشار ئەسەد و جێبەجێ کردنی چەند ئەرکێک بۆ سوریە نێردرابوو، کوژرا.


رێژیمی ئێران چەند گرووپێکی لە هیزەکانی سپای پاسدارانی رەوانەی سوریە کردوە بۆ یارمەتی دانی رێژیمی بەشار ئەسەد، ئەو هێزانە بە هاوکاری حیزبوڵڵای لوبنان و هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد خەریکی کوشتنی دژبەران و هاووڵاتیانی سوریەن.
موحسین حەیدەری کەلە لایەن سپای پاسدارانی شاری خومەینی شار ـەوە بۆ ئەنجام دانی ئەرکێک رەوانەی سووریەکرابوو، کوژرا.
هەر لەو پەیوەندیەدا، هەفتەی رابردوو ئەندامێكی دیکەی سپای پاسدارنی رێژیمی ئێران بە ناوی مێهدی عەزیزی کە بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەرتەشی ئازادی سووریە رەوانەی وڵاتی ئەو وڵاتە کرابوو، لە دیمەشق کوژرا.
پێشتریش لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، مێهدی موسەوی ئەندامێکی دیکەی سپای پاسدارانی ئێران لە سووریە کوژرا.
دژبەرانی بەشار ئەسەد چەندین جار بەرپرسانی ئێرانیان، بە هاوکاری رێژیمی بەشار ئەسەد و کوشتاری هاووڵاتیانی سووریە، تاوانبار کردووە.