کوردستان میدیا

هەینی 27ی خاکەلێوه 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئوسترالیا ڕێزی لە بنەماڵەی شەهیدەکان گرت

18:45 - 12 خاکەلێوه 2721

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوسترالیا لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا سەردانی بنەماڵە شەهیدەکانیان کرد و لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کردن.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "ئوسترالیا" لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەدا بەمەبەستی ڕێزلێنان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، لە شارەکانی "ئەدەلاید،مێلبۆرن و پێرت" سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردەوە.

بنەماڵەکانی شەهید "هادی پاڵانی" و شەهید "سوحبەت دانیاڵی" لە شاری "ئەدەلاید"، شەهید "حامید نووری" لە شاری "مێلبۆرن" و هەروەها لە شاری "پێرت" سەردانی بنەماڵەی شەهید "عەلائەدین نادری ڕاد" سەردانیان کرا.

لەو سەردانیکردنانەدا وێڕای نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، نامەی "ڕێزلێنانـ"ـی کۆمیسیونی کۆمەڵایەتیی حیزب لەگەڵ چەپکە گوڵێک پێشکەش بە بنەماڵە شەهیدەکان کرا.