کوردستان میدیا: کۆمیتهی هاوکاریی هێزه سیاسییه کوردستانیهکان له وڵاتی نۆروێژ، سێمینارێکی له سهڕ پرسی سهربهخۆیی کوردستان و ڕێفراندۆم له کوردستانی باشوور له شاری ئۆسڵۆ پێتهختی وڵاتی نۆروێژ بهڕێوه برد.
ڕۆژی یهکشهممه ڕێکهوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە نۆرێژ کە لە ١١ حیزبی هەر چوار بەشی کوردستان پێک هاتوە سێمینارێكیان بۆ ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لە شاری ئۆسلۆ بە بەشداری خەڵکێکی بەرچاوی سیاسی و ئەکادیمی و ڕێکخراوی مەدەنی سازکرد.
ئەو سێمیناره لە دوو بەش پێک هاتبوو، بەشی یەکەم بە زمانی نۆرێژی کە تێیدا سەرۆکی حیزبی دی کریستیانا ئێریك سێلە و ئێرلینگ فۆڵک فورد کە لە ڕێکخراوێکی پشتگیری کوردی کار دەکات و نوسەری پەڕتوکێکە بەناونیشانی (کورد) لە وتەکانیاندا زۆر بە باشی باسی دۆزی کوردیان کرد و چەند حیزب و ڕێکخراوی نۆرێژی کە نەیانتوانی بو لە نزیکەوە بەشداربن بەڵام بە نامە وتاری خۆیان ناردبو و ئەوانیش پشگیریان بۆ ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەردبڕیبوو.
بەشی دووهەم بۆ حیزبەکانی ناو کۆمیتەی هاوکاری بوو کە لە ڕێگەی نوێنەرەکانیان لە کۆمیتەکە وتارەکانیان پێشکەش کرد و هەموان زۆر بە دڵسۆزی پشتگیریان دەربڕی بۆ سەرکەوتنی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و دوو کورتە فلیم لە سەر مێژوی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد پیشانی ئامادەبوان درا.
پاشان لەو سێمینارەدا بەشداربووان به پرسیار و وەڵام بەشداری باسەکەیان کرد.