![](/wenekan/2016-10/605301-ec3dec9b67da231628f47cfcd194b208.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە شاعیران و نووسەرانی کوردستانی ڕۆژئاوا سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێریان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە شاعیران و نووسەرانی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرەستیی کۆنێ ڕەش(konê reş) بە مەبەستی پشتگیری لە خەباتی نوێی کوردستانی ڕۆژهەڵات و دەربڕینی وەفا و هەستی هاوسۆزییان بۆ خەباتکارانی قوتابخانەی دێموکرات و ڕێبەرە شەهیدەکانی، سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێریان کرد و لە لایەن محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازییان لێکرا.
قادری وێڕای پێشکەشکردنی سپاسی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات لەم پشتگیرییەیان، جەختی کردەوە کە؛ بۆ شاعیران و نووسەرانی دەروەستی نەتەوەکەمان شانازییەکی گەورەیە گەر بتوانن لە ئاست گەورەیی و گیانفیدایی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوانیش بە هەڵبەست و بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکانیان، پێناسەی ئەم خەبات و ڕاسانە نوێیەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەن و بە بەرهەمەکانیان چراوگی ئەم ڕابوونە بن و خەباتی بەرگری- نەتەوەیی ئەم قۆناغەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەریی نەتەوەیی و ڕاماڵینی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بکەنە هەوێنی خامەکانیان.