کوردستان میدیا: گرووپی مووزیکی کامکارەکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە شاری \'\'خورەم ئاوا\' ناوەندی پارێزگای لوڕستان، کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی بەڕێوەدەبەن.
هەواڵدەرییە ناوخۆیییەکان بڵاویان کردەوە، ئەو کۆنسێرتە بڕیارە ٢٦ی بەفرانباری ئەمساڵ بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن کامکارەکانەوە لە \'\'ساڵۆنی تەختی\'\'ی شاری خوڕەم ئاوا پێشکەش بکرێت.
ئەو کۆنسێرتە بڕیار بوو مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەک کە دەوترێ یەکێک لە ئەندامانی گرووپە تووشی نەخۆشی بووە، دواخراوە.
گرووپی مووزیکی کامکارەکان لە ساڵی ١٣٤٤ لە شاری سنە دامەزراوە.
گرووپی مووزیکی کامکارەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران کۆنسێرتیان بەڕێوەبردووە و هەروەها لە ساڵی ١٣٨٠ هەتاوی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی وڵاتی تورکیە لە شارەکانی ئیستانبووڵ و دیاربەکر بەرنامەیەکی مووزیکی کوردیان نمایش کرد و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر مووزیکی رەسەنی کوردیان پیشان دا.