کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسێک سەبارەت بە \'\'لە سێدارەدان لە ئێران\'\' لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوەچوو

20:02 - 22 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسێکی دوو رۆژە لەسەر پرسی لەسێدارەدان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەسەر \'\'پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران\'\' رێکەوتی ٢٠ و ٢١ی رەشەمە لە پارلمانی وڵاتی بریتانیا لە شاری لەندەن، بە بەشداریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، کۆنفڕانسێک بەڕێوەچوو.
ئەو کۆنفڕانسە لەلایەن گرووپی پارلمانتانی بریتانیایی بۆ نەهێشتنی لە سێدارەدان کەلە ٣٠ ئەندامی مەجلیسی پیرانی پارلمانی بریتانیا پێکهاتووە و هەروەها رێکخراوی فەڕانسەویی \'\'خەبات بۆ لابردنی سزای سێدارە\'\' بەڕێوەچوو.
تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، کە بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بوو، وتارێکی سەبارەت بە پرسی لە سێدارەدانی هاووڵاتییانی سەربە نەتەوەکانی ئێران لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، پێشکەش کرد.