کوردستان میدیا: باوکی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان و پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان لە تەمەنی ١٠٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شهممه، رێکهوتی ٢٣ی بانهمهڕی ١٣٩١ی هەتاوی، حاجی مستەفا رحمانی باوکی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان، لە تەمەنی ١٠٩ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.
حاجی مستەفا رەحمانی ساڵی١٢٨٢ی هەتاوی لە گوندی زەرواوی خوارووی سەربە شارەستانی بانە لە دایک بوو. پاش راگەیاندنی کۆماری کوردستان پەیوەست بوو بە لەشکری حەمە رەشید خانی بانە و وەک پێشمەرگە دەستی بە خەبات و تێکۆشان کرد.
پاش رووخانی رێژیمی پاشایەتی و ئاشکرا بوونی خەباتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پشتیوانی خۆی لەو حیزبە دەربڕی و ماڵەکەی خستە خزمەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان. هەر لە سەرەتای ئاشکرا بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کوڕێکی بەناوی حامید زەرواوی چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان و لە هێزی شەهیدانی وێردی ئەو کاتی بانە سازمان درا. پاشان لە رێبەندانی ساڵی ٦١ی هەتاوی و لە شەرێکی قارەمانانەدا لە ئاوايی پیاوێن بریندار کرا و بە هۆی سەختیی برینەکەی تێكهڵ به كاروانى شەهیدان بوو. شەهید حامید سەردەستەی دەستەیەک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی هێزی شەهیدانی وێردی بوو.
هەروەها لە پاییزی ساڵی ٦٠ی هەتاویدا کوڕێکی دیکەی حاجی مستەفا، بە ناوی رەحمان لە گوندی یاکۆباوا بە هۆی تۆپبارانی سەختی ناوچە لە هێرشێکی بەر بڵاوی رێژیمی ئیسلامی بۆ سەر ئاواییەکانی سەر جادەی بانە ــ سەردەشت شەهید بوو.
حاجی مستەفا دەیان جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی رێژیمەوە دەسبەسەر و دەست بە سەر ماڵەکەیدا گیرا، بەڵام هەرگیز ئامادە نەبوو تەسلیمی ویستی دژە مرۆڤانەی كۆمارى ئیسلامیی ئێران بێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، به بۆنهی کۆچی دوایی حاجی مستهفا رهحمانی، سهرهخۆشیی گهرمی خۆی ئاراستهی بنهماڵه و کهس و کاری دهکات و خۆی به شهریک و بهشداری خهمیان دهزانێت.
رۆحی شاد
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران