کۆڕێک لەسەر پرسی پەنابەران لە بولغارستان پێک هات کە لەو کۆڕەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتەدا بەشداری کۆڕەکە بوو.
ڕۆژی هه‌ینی، ٩ی ڕەشەممە، ڕێكخراوی خاچی سووری وڵاتی بولغارستان، كۆڕێكی سه‌باره‌ت به پرسی په‌نابه‌ران و دۆخی هه‌نووكه‌یی په‌نابه‌ران له وڵاتانی بولغارستان و ئورووپا و هه‌روه‌ها گیروگرفت و دۆخی نوێی په‌نابه‌ران و كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیه به ڕووی په‌نابه‌راندا، له شاری "سۆفیا"ی پێته‌ختی وڵاتی بولغارستان ڕێک خست.
"سه‌ید حشمه‌ت حوسێنی"، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی بولغارستان، بە بانگهێشتی فه‌رمی بەشداری ئەو کۆڕە بووە.
ناوبراو له كۆڕه‌كه‌دا به شێوه‌ی چالاک به‌شدار بوو و له‌و ماوه‌یەی كه بۆی دیاری كرابوو، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی یارمه‌تیدان و ڕێنماییدان به په‌نابه‌ران و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ ده‌ستپێكی ژیانێكی نوێ بۆ په‌نابه‌ران له وڵاتی بولغارستان قسه و باسێكی تێروته‌سه‌لی پێشكه‌ش كرد.
له‌م كۆڕه‌دا نوێنه‌رانی ڕێكخراو و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پرسی په‌نابه‌رانی شاری "سۆفیا" و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوێكی تر به‌شدار بوون.
كۆڕه‌كه له بنكه‌یەکی ڕێكخراوی خاچی سووری بولغارستان له شاری سۆفیا به‌ڕێوه چوو.