![](/weney-mallperr/4721.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی فوولادی زاگرۆسی شاری قوروە لەمەڕ نەدانی ٧ مانگ مووچەی مانگانەیان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەر دەرکی فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوەبرد.
هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان بڵاویان کردەوە، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری کارخانەی فوولادی زاگرۆسی کوردستان لەمەڕ نەدانی حەقدەست و بە دوا دانەچوون بە ویست و داخوازییەکانیان، بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر بینای فەرمانداریی قوروە، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
کرێکارانی کارخانەی فوولادی زاگرۆسی کوردستان ماوەی ٧ مانگە کە مووچەیان پێنەدراوە و ئەوە گرینگترین داخوازیی کرێکارانی ئەو کارخانەیە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ناشاڕەزای کارخانەی فوولادی زاگرۆسی کوردستان کەلە هاووڵاتییانی ناخۆجێیی کوردستانن، لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بەرپرسیارەتیی ئەو کارخانەیان پێ ئەسپێردراوە، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو شەپۆلێکی بەرینی دەرکردنی کرێکارانی ئەو گارگەی پێشەسازییەیان لە کوردستان دەست پێ کردووە.
بەپێی ئامارەکان، رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بەرپرسانی کارگەی فوولادی زاگرۆسی کوردستان ٦٢ کرێکاری خۆجێیی ئەو کارگەیەیان لەسەر کارەکەیان دەرکرد.
یەکێک لە کرێکارانی دەرکراوی ئەو کارخانەیە، وتی: دەرکردنی ٦٢ کرێکاری خۆجێیی بە پێشینەی کاری ١٠ هەتا ١٥ ساڵ کارەوە، لە کاتێک دایە کە زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری ناخۆجێیی لەلایەن بەرپرسانی ناخۆجێیی ئەو کارخانەوە لە دامەزراون.
پاش دەرکرانی کرێکارانی خۆجێیی کارخانەی فوولادی زاگرۆس، هەتا ئێستا لە بەردەم فەرمانداریی قوروە، پارێزگای سنە، مەجلیسی رێژیم لە تاران و بەیتی رەهبەری، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبردووە.