![](/weney-mallperr/13554.jpg)
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی شاری مەهاباد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، مام خدر حەمەجانی خەڵکی گوندی گرد شیلانی گەوڕکی مەهاباد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مام خدر کەسێکی حیزب و گەل خۆشەویست و خزمەتکارێکی ڕاستەقینەی بزووتنەوی گەلەکەی بوو.
ساڵانیک کە بنکەکانی نەخۆشخانەکانی شۆڕش لە گوندی گردشیلان بوون، خزمەتی بەرچاوی بەو نەخۆشخانانە کرد و ماڵەکەی هەردەم بنکە و شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکان بووە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و خزم و كەسوكاری مام خدر دەكات وخۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.