کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراو و ژینگەپارێزی کورد لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

16:53 - 25 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراوی کوردی خەڵکی دەشتی زەهاو سەربە بنەماڵەی خوسرەوی، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیە سووتا و گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سوهراب خوسرەوی کەسایەتیی ناسراوی بنەماڵەی خوسرەوی خەڵکی گوندی \'\'بازگر\'\' لە دەشتی زەهاو، لە کاتی کوژراندنەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیە، ئاگری گرت و بەهۆی زیادبوونی رێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست دا.

ناوبراو وەکوو کەسایەتییەکی خۆشناو، هەمیشە بە دەم کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکەوە بوو و زۆربەی ئەو گرفتانەی چارەسەر دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکار و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد