کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناوچەی زەردۆیی لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

20:32 - 3 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی ناوچەی زەردۆیی بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'حاجی محەممەد رەشید قوبادی\'\' کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی زەردۆیی سەربە شارستانی پاوە رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە تەمەنی ٧٨ساڵیدا لە نەخۆشخانەی \'\'ئیمام عەلی\'\' لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو مرۆڤێکی جێگای بڕوا و متمانەی خەڵک بوو و لە کارە خێرخوازییەکانی وەک درووست کردنی کاناڵەکانی سێڵاو، جادەی دەروەن بۆ کوێستانەکانی وەزەپووچ، وێراش و وڕشکەپێ، دەورێکی باشی هەبوو.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری حاجی محەممەد رەشید قوبادی دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
رۆحی شاد