کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد

19:17 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: حاجی ئەبدولحەمید یوونس پوور کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی شنۆ بەهۆی پیری لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، حاج عەبدولحەمید یوونس پوور کەسایەتیی نیشمانپەروەر و ناسراوی ناوچەی شنۆ، خەڵکی گوندی \'\'گەڵاز\'\' رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی رەشەمە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی هەمان رۆژ بە خاک سپێردرا.

7998.jpg
حاج عەبدولحەمید یوونس پوور


حاجی عەبدولحەمید هاوڕێ و دۆستی رێبەری شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بوو و باوەڕی بە خەباتی رەوای گەلی کورد هەبوو و هەمیشە لاوانی بۆ خەبات و شۆڕش دژی زوڵم و زۆر هان دەدا.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد