کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لەمەهاباد کۆچی دوایی کرد

14:36 - 17 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: حاجی عەبدوڵڵا پیرۆتی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری مەهاباد، ماڵئاوایی لەژیان کرد.

ڕۆژی سێ‏شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، عەبدوڵڵا پیرۆتی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، خەڵکی گوندی قەرەقشڵاوقی ناوچەی شاروێرانی مەهەباد، لە تەمەنی ٨٠ ساڵی‏دا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی شار و ناوچەکە بوو.

حاجی عەبدوڵڵا لە ڕێژیمی پاشایەتی‌دا چەند جار بە تاوانی بەشداری لە بزووتنەوە و ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات کەوتە بەندیخانەوە، ناوبراو تا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە و لایەنگری خەباتی ڕەوای گەلەکەی بە ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمان‌پەروەرە، لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.