کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمتەرخەمیی پزیشکی لە سنه گیان لەدەستدانی کۆرپەیەکی تازە لەدایکبووی لێ کەتەوە

17:27 - 21 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکێکی نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنه، کۆرپەیەکی تازە لەدایکبووی خەڵکی مەریوان گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، کەمتەرخەمیی پزیشکان و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنه و لێ نەپرسینەوەی خێرا بۆ ژنێکی دووگیانی دانیشتووی شارۆچکەی \'\'کانی دینار\'\' بەناوی \'\'دڵارا مەحموودی\'\' گیان لە دەستدانی کۆرپەکەی لی کەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو ژنە کوردە کاتێک سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە کردووە، پزیشکان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری خۆیان بواردووە و کەمتەرخەمیی پزیشکان لە کاتی لە دایکبوونی سروشتی، گیان لە دەستدانی کۆرپەکەی لێ کەتووەتەوە.
دڵارا مەحموودی رۆژێک پێشتر واتە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، بەهۆی کەمیی ئیمکانات لە نەخۆشخانەی مەریوانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کرابوو.
لەو پێوەندییەدا ژنێکی دووگیانی دیکەش بە ناوی فەریدە حوسێنی خەڵکی ناوچەی هەورامان رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، بەهۆی کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی و دەرمانی گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتەکان، منداڵی تازە لە دایکبووی ئەو ژنە پاش ٣ رۆژ، لەو نەخۆشخانەیە گیانی لە دەست داوە.
لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، ژنێکی دیکەی کورد بەناوی جۆرجیا ئەتمانی کچی فەتحوڵڵا لە شارستانی سەڵماس، بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، بە هۆی هەڵەی پزیشکی و هەروەها شەپۆلەکانی پارازیت لە ماوەی ئەمساڵدا (١ تا ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣) ٦ هاووڵاتیی کورد که ٤ کەسیان منداڵی ساوا بوون، گیانیان لە دەست داوە.