کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی نا بۆ لەسێدارەدان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی لە نوروێژ بەڕێوەبرد

21:58 - 16 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکانی مافی مرۆڤیی ئەندامی کەمپەینی نا بۆ سێدارەدان لە ناڕەزایەتییەکدا لەبەردەم پارلمانی نوروێژ، هێرشی هێزەکانی رێژیمیان بۆسەر بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی چالاکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ مەحکووم کردنی هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر بەندی ٣٥٠ زیندانی ئەوین بە مەبەستی پاڵپشتی لە بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی، لەبەردەم پارلمانی نوروێژ لە ساری ئۆسلۆ کۆبوونەوە.
لەم خۆپێشاندانەدا سەرەڕای ناڕەزایەتیی چالاکان، هاووڵاتییانی نوروێژیش بەشدارییان کرد و بە شێوەیەکی سیمبۆلیک پەتی سێدارەیان لە ژێر لاقیان پێشێل کرد.
سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین لە شاری تاران کرایە ئامانجی هێرشی هێزە نیزامییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی رێژیم و ٣٢ زیندانیی سیاسی کە زۆربەیان بریندار بوون، رەوانەی ژوورە تاکەکە کەسییەکان کران.