![](/weney-mallperr/7171.jpg)
کوردستان میدیا: کەمیی پشکی ئاردی نانەوایییەکانی شاری سنە و لە ئەنجام داخران و کەمیی درێژماوەی نان لەو شارەدا، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.
ماڵپەڕی \'\'ئێران کاریگەر\'\' بڵاوی کردەوە، کەمیی نان لە شاری سنە پاش کەم کردنی پشکی ئاردی نانەوایییەکان هاتووەتە ئاراوە و بۆتە گرفتێک بۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەو شارە.
کەمی و هەندێ کاتیش نەبوونی نان لە نانەوایییەکانی شاری سنە ناڕەزایەتیی لەنێو خەڵکی شاری سنە و بەتایبەت شارۆچکەکانی دەوروبەری ئەو شارەدا دروست کردووە، بەڵام لێپرسراوانی پێوندەیدار هیچ وەڵامێکیان بە ناڕازییان نەداوەتەوە.
پێشتریش لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا شەپۆلێکی بەرینی کەمیی نان لە ئێران و بەتایبەت شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات وەکوو پیرانشار و شنۆ، هاتە ئاراوە.