![](/weney-mallperr/7753.jpg)
کوردستان میدیا: نەخۆشخانەی شاری بانە لە پارێزگای سنە، لە خزمەتگوزاریی ئیمکانات و کەرەسەی پزیشکی بە هاووڵاتییان بێ بەشە.
ماڵپەڕێکی شاری بانە هەواڵی کەمیی ئیمکاناتی و کەرەسەی پزیشکیی لە نەخۆشخانەی ئەو شارەدا بڵاو کردووەتەوە و هۆکارەکەی بۆ نەبوونی بەرپرسیارەتیی کاربەدەستانی رێژیم گەڕاندووەتەوە.
نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبیی شاری بانە، بەشی چاودێری تایبەتی نییە و ئەو کێشەیە لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی پێوەندیداری رێژیمی ئێرانەوە، پشت گوێ خراوە.
یەکێکی دیکە لە گرفتەکانی نەخۆشخانەی شاری بانە کەلە پێویستییە جیدییەکانی ئەو نەخۆشخانەیە دێتە هەژمار، نەبوونی دوکتور و پزیشکیی شارەزا و تایبەت، لەو نەخۆشخانە دایە.
زۆربەی نەخۆشخانەی شارەکانی کوردستانی ئێران، لە نەبوونی پزیشکی شارەزا و ئیمکانات دەناڵێنن و ئەو کێشانە ساڵانە مەرگی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی لێ دەکەوێتەوە.