کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گازی شارەکانی سەحنە و بانە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما پچڕا

16:18 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی بارینی بەفری زۆر و دابەزینی پلەی گەرما، گازی شارەکانی بانە و سەحنە پچڕا.
هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، بە هاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە و بارینی بەفری زۆر، گازی نێوماڵەکانی شاری سەحنە پچڕاوە و سیستمی گەیاندنی گاز لە شاری سەحنە تووشی کێشەی تەکنیکی بووە، ئەوەش نیگەرانیی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا گازی لە سەدا ٣٠ی ماڵی هاووڵاتییانی شاری بانە، بە هۆی دابەزینی پلەی گەرما پچڕاوە.
لە کاتێک کە گازی زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ دابەزینی فشار بەرەوڕوو بوونەتەوە، بەڵام رێژیمی ئێران لە هەناردەکردنی گاز بۆ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە.
رێژیمی ئێران لە رۆژێکدا ٢٠ میلیۆن میتری سێ‌جا، گاز هەناردەی وڵاتی تورکیە دەکات.