کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری هێزە ئینتزامییەکان بۆسەر دانیشتوانی شاری شنۆ زیادی کردووە

22:29 - 16 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ گوشارێکی زۆریان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆسەر خەڵک و دانیشتوانی ئەو شارە هێناوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، گوشاری هێزەکانی رێژیم لە شاری نەڵۆس سەربە شارستانی شنۆ لە پارێزگای ئورمیە، توندتر بووەتەوە هێزەکان لە رێگای کۆنترۆڵی زیاتر و پێشگرتنی لەخۆڕایی لە هاووڵاتییان و ماشینەکەکان دەیانهەوێ دڵەڕاوکێ بخەنەوە نێو دڵی دانێشتوانی ئەو ناوچەوە.

ئەو هێزانە بەبێ هیچ سەرپێچییەک دەست بەسەر ماتۆڕی هاووڵاتییانیشدا دەگرن و لە هەندێ حاڵەتیشا بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەست بەسەر دیش و سەتەلایتی دانیشتواندا گرتووە.