![](/weney-mallperr/8475.jpg)
کوردستان میدیا: زیاتر لەسەدا ٣٥ی گوندەکانی شارستانی دیواندەرە لە ئاوی خاوێنی خواردنەوە بێ بەشن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە کۆی ١٨٠ گوندی شارستانی دیواندەرە، زیاتر لە ٦٢ گوند لە ئاوی خاوێن و تەندروستی خواردنەوە بێبەرین و بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامی ئێڕان لەهەمبەر کێشەی نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لە گوندەکانی ئەو شارستانە هیچ ئاوڕێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نادەنەوە.
لەو پێوندییەدا دانیشتوانی زیاتر لە ٧٢ گوندی شارستانی بانە کە زیاتر لەسەدا ٢٥ی حەشیمەتی ئەو شارە پێک دێنن، لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو بەرەڕوون وهەروەها زیاتر لە ٧٠ گوندی شارستانی بیجاریش بەهۆی کێشەی کەمیی ئاو دەناڵێنن.
کێشەی نەبوونی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکانی پێوست لە گوندەکانی کوردستان، بۆتە هۆی کەمیی حەشیمەتی گوندەکان و زیادبوونی رێژەی کۆچبەری بۆ شارەکان و ئەوەش کێشەگەلی وەکوو زیادبوونی حەشیمەتی شارەکان، گوڕانی توێژی حەشیمەتی شار، بەکرێکاربوونی خەڵکی گوندەکان لە شار، چوونەسەری رێژەی دیاردە دزێوەکانی لێ کەوتۆتەوە.
بەرپرسانی وکاربەدەستانی رێژیمی ئێران هیچ ئاوڕێک بۆ چارەسەی ئەو کێشانە نادەن و هەنووکە زۆربەی شار و گوندەکان لە ئاستی ئێراندا لەگەڵ نەبوونی بەڕێوبەریی دروست بەرەوڕوون.