کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٤ گوندی شارستانی شائاباد لەگەڵ کێشەی نەبوونی ئاو بەرەوڕوون

20:39 - 17 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: ٣٤ گوندی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان ئاوی خواردنەوەیان نییە و بە تانکێرە ئاوهەڵگرەکان ئاوی ئەو گوندانە دابین دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی \'\'تەسنیم\'\'، هەنووکە لە کۆی گشتیی ١٦٢ گوندی شاری شائاباد ٣٤ گوند ئاوی خواردنەوەیان نییە و بە تانکێرە ئاوهەڵگرەکان ئاوی ئەو گوندانە دابین دەکرێت و بەرپرسانی رێژیم هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە هەڵناهێننەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردبووەوە، زیاتر لە ١٥٣ گوندی کرماشان تووشی کێشەی کەم ئاوی بوون و رۆژانە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، چاوەڕوانی تانکێرە ئاوهەڵگرەکان دەبن.
شاری شائاباد یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرماشانە کە لەگەڵ کێشەی بێ ئاوی بەرەوڕوو بۆتەوە و تەنیا ١٥ چاڵی ئاوی خواردنەوە لەو شارەدا بوونی هەیە و رێژیم بۆ دابێن کردنی ئاوی ئەو شارە هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ هاووڵاتییانی نییە.