کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڕینی ئایین، بیانوویەک بۆ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە

16:00 - 17 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی حفازەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دوو هاووڵاتییان پاش گەڕانەوە لە سەفەری دەرەوە بۆ نێوخۆی وڵات دەسبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەماوەی مانگی رابردوو ١١ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەهۆی گۆڕێنی ئایین و مەزهەب دەسبەسەرکراون.

هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، شەهرووز ئەحمەدزادە و عەلیڕەزا ساعی رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، پاش گەڕانەوە لە سەفەری دەرەوە بۆ نێوخۆی وڵات پاش حەوتوویەک نادیاربوون لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

7983.jpg
> شەهرووز ئەحمەدزادە و عەلیڕەزا ساعی


ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی گۆڕینی ئایینەکەیان لە ئیسلامەوە بۆ مەسیحی لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیم ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
لەو پێوەندییەدا لە نێوەڕاستی مانگی رێبەندان، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٩ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی، خەڵکی ناوچەی قەڵا چۆنعانیان بەهۆی گۆڕینی مەزهەبەکەیان لە شیعە بۆ سوننە دەسبەسەر کردبوو.