![](/weney-mallperr/6662.jpg)
کوردستان میدیا: ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکا، لە دیداری بنیامین نتانیاهوو، سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران وتی، تێکڕای بژاردەکان لەبەر دەست دان.
لەو دیدارە ئۆباما لەسەر بوونی تێکڕای بژاردەکان لەمەڕ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و یەک لەوانە بەکار هێنانی هێزی نیزامی لەدژی ئێران پێداگری کردەوە.
ئۆمابا لەو دیدارەدا وتیشی: تەنیا قسەکردن بۆ پرسی بەرنامەی ناوکیی ئێران بەس نییە و تاران پێویستە نیاز پاکیی خۆی بە جیهان نیشان بدات.
سەرکۆماری ئەمریکا وێڕای ئاماژە بە رێککەوتنێک لەمەڕ دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی، وتی: ئێران بەهۆی گەمارۆکان ناچار بە وتووێژ کراوە و ئێمە دەبێ نیازپاکیی دەسەڵاتدارانی تاران تاقی بکەینەوە.
ئۆباما پڕژایە سەر ئەوەش کە واشینگتۆن بە چاو کراوەیی لە وتووێژەکاندا لەگەڵ تاران دادەنیشێت و لەو پرۆسەیەدا لەگەڵ ئیسراییل و باقی هاوپەیمانەکانی راوێژ دەکات.
بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل لەو دیدارەدا وتوویەتی: دەوڵەتی ئیسراییل خوازیاری لەناوبردنی تێکڕای بنکە ناوکییەکانی رێژیمی ئێرانە و هەڕەشەی نیزامی و گەمارۆکان ئەو رێژیمەی ناچار بە ئەنجام دانی وتووێژە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەو بڕوایە دان، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی دەستڕاگەیشن بە چەکی ناوکییە و هەر بۆیە گەمارۆی توندی ئابوورییان خستووەتە سەر ئەو وڵاتە.