![](/weney-mallperr/13593.jpg)
كوردستان میدیا: سەرۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند كە، تیمی دژبەری حكوومەتی سووریە، ژنێڤ بەجێ دەهێڵێ و ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانووستان، تا ئەوكاتی كە داخوازە مرۆییەكانیان جێبەجێ نەبن.
ڕیاز حجابی سەرۆكی شاندی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سووریە، دوای ئەوە كە دانووستانەكان دوا خران، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە؛ كەسێك كە بەدوای ڕێگە چارەی سیاسیدا بگەڕێت، ئیتر ڕێگەی كوشت و كوشتار ناگرێتە بەر.
حجاب سەرەڕای ئەوەی، كە ڕێز و پێزانینی خۆی لە بەرانبەر هەوڵەكانی نێردراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دی میستۆرا و وڵاتانی جیهان نیشان دا، ڕایگەیاند كە، وڵاتانی دۆست هەموو هەوڵێكی خۆیان بۆ لابردنی گەمارۆكان و كۆتایی هێنان بە كۆشتاری خەڵكی بێتاوان و سڤیل دا و هەر ئەمەش دەبێ ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی جیهانی، گوشاری زۆرتر بخاتە سەر بەشار ئەسەد.
ڕیاز حجاب هەروەها خستیە بەرباس كە؛ بەشار ئەسەد ڕەوایی خۆی لەدەست داوە و بڕیاری درێژەدانی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەس، لە دەستی بەشار ئەسەددا نەماوە، بەڵكوو بەدەست تاران و مۆسكۆ وەیە.
سەرۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆن، سەرەڕای ئەوەی كە هۆکاری شكستی ژنێڤ٣ی خستە ئەستۆی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانانی، ڕایگەیاند كە؛ تاران و مۆسكۆ خوێندنگا و نەخۆشخانەكان بۆمباران دەكەن و هەروەها هاوكات لەگەڵ دەستپێکی كۆنفڕانسی ژنێڤ ٣، لە یەك ڕۆژدا ٢١٥ هێرشی ئاسمانییان كردۆتە سەر دژبەرانی سووریە لە حەلەب و دەوروبەری.