کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنگرەی ئەمریكا: رێژیمی ئێران دەست لەدروست كردنی چەكی ئەتۆم هەڵناگرێت

00:09 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ٤٥نوێنەری كۆماریخواز و دێمۆكراتەكان لەكۆنگرەی ئەمریكا، خوازیاری گوشاری زیاتر بۆ سەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوون.
٤٥ كەس لەنوێنەرانی كۆنگرەی ئەمریكا لەنامەیەكدا كە بۆ باراك ئۆباما سەركۆماری ویلایەتە یەكگرتووەكانیان ناردووە، داوایان كردووە زەخت و گوشارەكان بۆ سەر رێژیمی ئێران روو لەزیاد بوون بكات.
لەنامەكەدا هاتووە، رێژیمی ئێران لەدەوارانی سەركۆماری روحانیشدا دەست لەپیتاندنی ئۆرانیۆم بەمەبەستی دروستكردنی چەكی ئەتۆم هەڵناگرێت.
ئەو نامەیە لەكاتێكدا بۆ باراك ئوباما نوسراوە كە حەسەن روحانی تازە دەیهەوێ‌دەسەڵات بەدەستەوە بگرێ‌و شارەزایان لەو باوەڕەدان حكوومەتی ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی كە گۆڕینی سەركۆمار لەئێران بەمانای گۆڕینی سیاسەت وئیدئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامیی نیە.

لەبەشێكی دیكەی نامەكەدا نووسراوە، هیچ ئاڵۆگۆڕێك لەپێوەندی سیاسەتی ئێران لەمەڕ بەرنامە ناوكییەكەی بەدی ناكرێ‌و ئەو رێژیمە لەو كارەی خۆی بەردەوام دەبێت.

ماوەیەك لەمەوبەر سەركۆماری ئەمریكا رایگەیاندبوو، پێویستە رێژیمی تاران بە كۆمەڵگەی جیهانی نیشان بدات كە خوازیاری گۆڕان لەبەرنامە ناوكییەكەی دایە.