کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆپۆزیسیۆنی سووریە سەرۆك وەزیرێكی نوێیان دیاری كرد

17:44 - 24 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: بەرەی یەكگرتووی دژبەرانی سووریە كە بە گەورەترین پێكهاتەی سیاسی لەسووریە دێتە ئەژمار، سەرۆك وەزیری نوێیان هەڵبژارد.

ئەحمەد تەعمە تەمەن ٤٨ ساڵ و خاوەنی بڕوانامەی پزیشكی و لە دژبەرانی بە پیشینەی بەشار ئەسەد وەكوو سەرۆك وەزیری نوێی ئۆپۆزیسیۆن هەڵبژێردرا.
ئەو گۆڕانكارییە لە پۆستی سەرۆك وەزیریدا هاوكاتە لەگەڵ رێككەوتنی ئەمریكا و سووریە لەپێوەندیی چاوەدێری كردن بەسەر چەكە شیمیاییەكانی رێژیمی سووریە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردۆتەوە، ئەحمەد تەعمە لەو هەڵبژاردنەدا كە لە ئیستانبوڵی توركیە بەڕێوە چووە بە ٧٥ دەنگ هەڵبژێردراوە.
بەرەی یەكگرتووی دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد ساڵی ٢٠١٢ لە وڵاتی توركیە لە ئەنجامی یەكگرتنی ٦٠ گرووپ پێكهات و ئەو بەرەیە خاوەنی كورسی لەیەكیەتی عەرەبە.

لەلایەكی دیكەوە جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەروانی ئەوەی لەبەشار ئەسەد هەیە كە چەكە شیمیاییەكانی رادەستی یەكیەتی ئورووپا بكات.