کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی میکۆنوس لە مەهاباد بەرز ڕاگیرا

21:53 - 25 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بە شێوەیەکی بەرین لە نێو شاردا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات لە چوارڕای ئازادی و دەوروبەری، چوارڕای مەولەوی و دەوروبەری، گەڕەکەکانی تەپەی بازی، کوی زیبا و دەوروبەری و هەروەها شەهرەکی کارمەندان و دەوروبەری بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی یادی شەهیدانی میکۆنوسیان بەرز ڕاگرت.