کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە بۆکان بەرز ڕاگیرا

23:36 - 18 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممه ڕێکەوتی ١٥، ١٦ و ١٧ی خەرمانان بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کارەساتی میکۆنوس و دەربڕێنی نفڕەت و بێزاری لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

خانوو سازمانییەكانی كوی ئەندیشە، تێرمیناڵی تاران، خیابانی وسیم خلوەتی، خیابانی سەید شوكرە، باسكوڵی ئیلخانی زادە، فەلەكەی عەلی ئاباد، دانیشگای پەیامی نوور، پۆمپی گازی عەلی ئاباد، خیابانی ٥٥، كوچەكانی پشت ٣٠ میتری، پاڕكی كوی ئەندیشە، كوچەی دامپزشكی، مەدرەسەی ڕەحمان سالمی ٢، سێ‌ڕێانی خاوەران، بێهداشتی مەجبورئاوا، شەهرەكی نەساجی، پاڕكی موتۆری شارەداری، بانكەكانی كشاورزی و سپە، عابر بانكەكانی شار و مەدرەسەی كەوسەر ئەو شوێنانەن کە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

هەروەها ئەندامانی دڵسۆزی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوكتور سەعید و هاوڕێیانی بە بڵاوكردنەوەی تراكت و پۆستێر و سی دی قسەكانی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ٩٥دا و لە ڕێگای كورتەنامە پەیامی شار ناوەندی ڕاسانە بۆ خەڵکیان بەڕێ کردووە.

یادی
یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە بۆکان بەرز ڕاگیرا

یادی
یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە بۆکان بەرز ڕاگیرا