کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسیی کورد بەناوی ئیبراهیم حوسێنپوور پاش تێپەڕینی ٥ مانگ بەسەر تەواو بوونی حوکمەکەی، هێشتا لە زیندان دایە.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، ئەم زیندانییە سیاسییە ٥ مانگە حوکمەکەی تەواو بووە، بەڵام هێشتا بەبیانووی ون بوونی پەروەندەکەی لە زینداندا راگیراوە.
حوکمی ئازاد بوونی ئیبراهیم حوسێنپوور ماوەی ٥ مانگ پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە رەوانەی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو زیندانە لە ئازاد کردنی ناوبراو خۆ دەبوێرن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، راگیرانی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لە کاتێک دایە کە بەهۆی ئازار ئەشکەنجەی بەرپرسانی زیندان، باری تەندروستیی ناجێگیرە و پێویستیی بەوە هەیە بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی دەرەوەی زیندان بکرێت.
ئیبراهیم حوسێنپوور بەهۆی ئەشکەنجە و ئازاری ئەشکەنجەگەرانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەلایەن لاق، گورچیلە و سییەکانییەوە تووشی هەو و چڵک کردن بووە.
ناوبراو سەرەتای مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا و لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و هەنووکە سەرەڕای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، بەرپرسانی زیندان لە ئازاد کردنی ناوبراو خۆ دەبوێرن.