![](/weney-mallperr/5451.jpg)
کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەشاری كرماشان بنەماڵەی دوو هاووڵاتیی گیان لەدەست داوی یارسانی بانگ كردووە و هەڕەشەی لێكردوون كە نابێچلەی ماتەمینیی ئەو دوو هاووڵاتییە بەڕێوە ببن.
لەبەرەبەریی چلەی نیكمەرد تاهیر و حەسەن رەزەویدا، ژمارەیەك كەس و كاری ئەو گیان لەدەست داوانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە و پێیان وتوونە، ئیزنی بەڕێوە بردنی كۆڕ و كۆبوونەوەیان نیە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردۆتەوە، هێزە ئیتلاعاتییەكان بەو هاووڵاتییانەیان وتووە، بەمەرجێك رێگایان پێدەدەن كە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی بەڕێوە ببن، كە بەهیچ شێوەیەك گرژی و نائارامیی دروست نەكەن.
حەسەن رەزەوی هاورێ لەگەڵ نیكمەرد تاهیری لەرێكەوتی ١٤و ١٥ی جۆزەردان بەنیشانەی سووكاتیكردنی رێژیمی ئێران بە ئایینی یاری لەبەردەم فەرمانداری هەمەدان ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا.
هەر ئەو كات نیكمەرد تاهیری گیانی لەدەست دا و حەسەن رەزەویش رەوانەی نەخۆشخانە كرا و دوای چەند رۆژ گیانی لەدەست دا.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی یارسانیش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كران.
دوابەدوای ئەو رووداوە هاووڵاتیانی شارەكانی سەحنە، كرماشان و هەمەدان و چەندین شاری دیكە رێكەوتی ١٩ی جۆزەردان لەبەر دەم ئوستانداری كرماشان كۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان لە خەڵكی یارسان دەربڕی.