![](/weney-mallperr/6106.jpg)
کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ئیسرایل رایانگەیاند، بەرنامە ناوکییەکەی ئێران لە چوارچێوەی دەسەڵاتی سەرکۆماردا نیە و ئەو ناتوانێ بڕیاری یەکلایی کەرەوەی لەسەر بدات.
بەپێی هەواڵی رادیۆ فەرانسە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە دانیشتنی هەفتانەی کابینەی ئەو وڵاتە وتویەتی: سەرکۆماری ئێران ئیسرایلی بە برینێک لەسەر پەیکەری جیهانی ئیسلام لە قەڵەم داوە و ئاشکراشی کردووە، راستە سەرکۆماری ئێران گۆڕاوە، بەڵام سیاسەت و ئامانجەکانی رێژیم گۆڕانیان بەسەردا نەهاتووە .
ئەو پێشتر جەختی لەسەر ئەوە کردبۆوە کە سەرکۆماری ئێران بوکەڵەیەکە بەدەستی ولایەتی فەقیهـ ـە و لەو بارەیەوە وتویەتی: رۆحانی گورگێکە لە پێستی مەڕدا.
یووال ئەشتاینیتز، وەزیری ئەمنیەتی ئیسرائیل لەم بارەیەوە رۆحانی بە دەمامک لەقەڵەم داوە و رایگەیاندووە: ئەگەر ئیسرائیل و رۆژئاوا هەنگاوی پێویست هەڵنەگرن، رێژیمی ئێران لە دەورانی رۆحانیدا بە چەکی ئەتۆم دەگات.
کاربەدەستانی ئیسرائیل جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە، سیاسەتە گشتیەکانی رێژیمی ئێران لەلایەن ویلایەتی فەقیهـ ـەوە دادەڕێژرێت و سەرکۆماری ئێران هیچ دەستێوەردانێکی لە بەرنامە ناوکیەکەی ئێراندا نەکردوە و ناکات و پێویستە ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا ئاگاداری ئەم خاڵە بن.