![](/weney-mallperr/8067.jpg)
کوردستان میدیا: ئەرتشی ئیسراییل رایگەیاندووە، پاش راگیرانی پاپۆڕی هەڵگری مووشەکی ئێران، هەتا ئێستا دەستیان بەسەر ٤٠ مووشەکدا گرتووە.
لێپرسراوانی نیزامیی ئیسراییل رایانگەیاندووە: ئەرتشی وڵاتەکەیان پاش پشکنینی پاپۆڕی بارهەڵگری ناسراو بە \'\'کڵۆز سی\'\' کە ویستوویەتی چەکوچۆڵی ئێرانی رەوانەی گرووپە ئیسلامییەکانی کەرتی غەزە لە فەلستین بکات، دەیان جۆر مووشەک لە جۆی \'\'M 302\'\' و لانیکەم ٤٠٠ هەزار گوللـەی کالیبر ٧،٦٢ و هەروەها ١٨١ خومپارە دەستی بەسەردا گیراوە.
بێننی گانتز بەرپرسی ستادی ئەرتشی ئیسراییل وتوویەتی: هەرکام لەو مووشەکانە هەڕەشەیە بۆ ئەمنیەتی هاووڵاتییانی ئیسراییلی.
ناوبراو وتووشیەتی: مووشەکی \'\'M 302\'\' توانای بڕینی مەوای ١٦٠ کیلۆمیتری هەیە و کارناسانی سەربازیی ئیسراییل لەو بڕوایە دان کە ئەو مووشەکانە لە سووریە دروست کراون، بەڵام لە خاکی ئێرانەوە رەوانەی کراون.
ئەو بەرپرسەی ئەرتشی ئیسراییل راشیگەیاندووە: هەر کام لەو گوللـه، یان مووشەکانە بۆ لێدانی شوێنێکی تایبەتی و دیاریکراوی ئیسراییل لەبەرچاو گیرابوون، بەڵام ئیسراییل پێشی بەو پیلانە گرتووە و لە هەوڵی ئەوەش دایە کە پێش بە بڵاوبوونەوەی چەکوچۆڵەکان لە ناوچەکەدا بگرێت.
لێپرسراوانی ئیسراییل ١٤ی رەشەمە رایانگەیاند: کە دەستیان بەسەر پاپۆڕێکی بارهەڵگر بەناوی \'\'کڵۆز سی\'\' لە دەریای سووردا گرتووە و پاش پشکنین توانیویانە کۆمەڵێک چەکوچۆڵی ئێرانی کە لەنێو سیماندا شاردرابوونەوە، بدۆزنەوە.
بەوتەی لێپرسراوانی نیزامیی ئیسراییل، ئەو پاپۆڕە بە ئاڵای وڵاتی \'\'پاناما\'\'وە ویستوویەتی ئەو چەکوچۆڵانە رادەستی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکانی فەلستین لە کەرتی غەزەدا بکات.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران ئەو هەواڵانە رەت دەکەنەوە و لەهەمبەریشدا ئیسراییلییەکان رایانگەیاندووە: بەم زوانە بە بەڵگەوە وەڵامی درۆ و دەلەسەی بەرپرسانی رێژیم ئێران دەدەنەوە.
وڵاتی پاناما لە ئەمریکا لاتیدا هەڵکەوتووە و نزیک بە ٣ میلیۆن و چوارسەد هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.