کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی کایە ناوچەیی‌یەکانی کوردستان لە پاڵنگان بەڕێوەچوو

16:59 - 30 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: خولی یەکەمی کایە ناوچەیی‌یەکانی کامیاران و هەورامان لە گوندی مێژوویی پاڵنگان بە بەشداریی هاووڵاتییانی و تیپەکانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، یەکەمین خۆلی فێستیڤاڵی کایە ناوچەیی‌یەکان، رۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، کەلە کۆمەڵێک کایەی وەکوو راکێشانی گوریس، قولان، گورزان، پیشە دەستییەکان و ئاشپەزی پێکهاتبوو، لە گوندی \'\'پاڵنگان\'\'ی سەربە شارستانی کامیاران بەڕێوەچوو.
لەو فێستیڤاڵەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی گوندی گەشتیاری و مێژوویی پاڵنگان و کۆمەڵێک میوان لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە بەشدار بوون.
لەو پێوەندییەدا مانگی بانەمەڕی ساڵی رابردووش (١٣٩٢) سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کایە ناوچەیی‌یەکان بە ئامادەبوونی ٦ تیپی نێوخۆیی‌یەکانی پارێزگاکانی خوراسانی باشوور، ئورمیە، لوڕستان و سنه و شارەکانی سەقز و مەریوان، چوار تیپ لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و تیپێکی قامیشلووی کوردستان سووریە لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو.