کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەم حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری مەریوان هاتنە ئاراوە

23:13 - 5 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە یەکەم رۆژەکانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئاگر لە دارستانەکانی مەریواندا کەوتەوە کە بە هیمەت و ماندووبوونی چالاکانی ژینگەپارێزی و بەتایبەت ئەنجومەنی سەوزی چیا، کۆنترۆڵ کرا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، یەکەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەو لە گوندەکانی \'\'کیکن\'\' و \'\'نەچێ\'\' سەربە شارستانی مەریوان رووی دا و نزیک بە سێ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە نێو ئاگردا سووتا.
لەو پێوەندییە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاو کردووتەوە، کەلە هەمان رۆژ واتە رۆژی یەکشەممە ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکە لە نزیک بیەکەڕە لە ١٥ کیلۆمیتریی شاری مەریوان رووی داوە کە لەلایەن ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەوە کۆنترۆڵ کراوە.
هەتا ئێستا لە هۆکار و چۆنیەتیی ئەو ئاگرکەوتنەوانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.