![](/weney-mallperr/6056.jpg)
كوردستان میدیا: یەكەمین خولی وتووێژەكانی نوێنەرانی ئیسراییل و فەلەستین لە واشینگتۆن بەڕێوە چوو.
زیپی لیونی بەرپرسی هەیئەتی ئیسراییلی و سائێب عەریقات نوێنەری فەلەستینییەكان یەكەمین خولی وتووێژەكانیان بەڕێوە برد و جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش لەو دانیشتنەدا بەشدار بوو.
وتووێژەكانی ئاشتیی فەلەستین و ئیسراییل سێ ساڵ لەمەوبەر لەسەردەمی سەرۆك وەزیری بنیامین نتانیاهوو بە شێوەی هەڵپەسێراوی مایەوە.
سایتی بیبیسی بڵاوی كردەوە، ئەو دانیشتنانە بە هەوڵ و كارەكانی حكوومەتی ئەمریكا دەستی پێكردۆتەوە و ئەو حکوومەتە وەكوو لایەنی سێهەم بەشداری دانیشتنەكان دەبێت.
لەو دانیشتنانەدا پرسی سنوورەكانی فەلەستین و ئەمنیەتیی ئیسراییل هاتۆتە گۆڕێ و ئەو دانیشتنانەش بەدەوامی دەبێت.
لەو دانیشتنەدا داوا كراوە كە پێش بە قاچاخی چەكوچۆڵ بۆ كرانەی باختری بگێردرێ و چیدیكە بە دژی ئیسراییل ئەو چەكوچۆڵانە بەكار نەهێندرێت.