![](/weney-mallperr/8369.jpg)
کوردستان میدیا: رەوتی وشکبوونی گۆلی ئورمیە خێراتر بووە و هەنووکە لەسەدا ٩٣ی وشک بووە و تەنیا لەسەدا ٧ی ئەو گۆلە ئاوی تێدایە.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، هاتنی چەو و لم و تۆفانی خوێ، بڵاوبوونەوە نەخۆشییگەلێکی جۆراوجۆر، بڵاوبوونەوە گەردیلە مەترسیدارەکان، تێکچوونی ژینگە، لەناوچوونی بوونەوەرانی وەکوو ئارتمیا ئورومیانا، لە دەرهاویشتەکانی وشکبوونی گولی ئورمیەیە.
رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی ئاوی گۆلی ئورمیە کەمتر دەبێتەوە و هەنووکە ٢،٣ میلیارد میتری سێجا ئاوی دەریاچەی ئورمیە ماوەتەوە و ئەمەش بەو مانایەیە کە لەسەدا ٩٣ی ئەو گۆلە وشک بووە.
کێشەیەکی دیکە کە بەرۆکی ئەو گۆلە و هاووڵاتییانی دانیشتووەی ئەو دەڤەرەی گرتووە، زیادبوونی رێژەی سوێریی ئەو ئاوە لەهەمبەر جارانە. هەنووکە رێژەی سوێریی ئاوی دەریاچەی ئورمیە ٤٠٠ گرەم لە یەک لیتر دایە و ئەمەش دوو هێندەی سوێریی ئەو ئاوە لە حاڵەتی ستاندارد دایە.
زیادبوونی رێژەی سوێریی ئاوی گۆلی ئورمیە لە رەوتی وشکبوونی خێرای ئەو گۆلە کاریگەریی هەیە.