کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨٦ ئێرانی لە مالیزی بە ئیعدام مەحکووم کراون

22:01 - 6 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە کۆی گشتیی ٢٢١ ئێرانیی بەندکراو لە مالیزی، ٨٦یان سزای ئیعدامیان لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بۆ بڕاوەتەوە.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردەوە، کونسوڵگەریی رێژیمی ئێران لە وڵاتی مالیزی وتوویەتی: ٣١ ژن و ١٩٠ پیاوی ئێرانی لە ١٢ زیندانی مالیزیدا دەسبەسەرن کە زۆربەیان بە تاوانی قاچاخیی ماددە هۆشبەرەکان دەسبەسەر کراون.
سەرکونسوڵی ئێران لە مالیزی راشیگەیاندووە: لە نێوان ئەو ٢٢١ زیندانییەدا ٨٠ پیاو و ٦ ژن حوکمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
پێشتر رێژیمی ئێران سەبارەت بە ئیعدامی هاووڵاتییانی ئێران لە مالیزی هوشداریی دابوو، بەڵام دەواڵەتی مالیزی راگەیاندبوو کە دەبێ رەوتی ئیعدامی ئێرانیانی زیندانی کراوی مالیزی تێپەڕ ببێت.