![](/weney-mallperr/7819.jpg)
کوردستان میدیا: ئێران لە باری وشکبوونی زونگاوکانەوە پاش یۆنان لە پلەی دووهەمی جیهان دایە و ئەوەش قەیرانێکی ژینگەیی بۆ ئێران و ناوچەکە دروست کردووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی نێوخۆیییەکانی ئێران، وشکبوونی گۆل و زونگاوەکانی ئێران لە هێڵی سوور تێپەڕ بووە و هەنووکە بۆتە قەیرانێکی جیدی لەو وڵاتە و پێویستی بە چارەسەرکردنە.
دروست کردنی بەنداوی ناستاندارد لەسەر رووبارەکان و کەڵک وەرگرتنی لەڕادەبەدەر لە ئاوەکانی سەر زەوی و هەڵکێشانی ئاوەکانی ژێر زەوی بە تایبەت چاڵاوەکان، هۆکار گەلێکن کە وڵاتی ئێرانی لە باری وشکبوونی زونگاوەکان و بێ ئاوی، پلەی دووهەمی لە جیهاندا پاش یۆنان هەبێت.
هەنووکە چەندین زونگاوی ئێران لە حاڵی وشکبوون دان و بەرپرسانی رێژیم بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ژینگە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەهێناوەتەوە و هەروەها جیا لە قەیرانی تاڵاوەکان، ئێران لە باری وشکیی گۆلەکانەوە لە دۆخێکی نالەبار دایە.
گۆلەکانی ئورمیە و زرێبار لە کوردستانی ئێران لە دۆخێکی نالەبار دان و رێژیم هیچ ئاوڕێک بۆ پاراستنی ئەو گۆلانە ناداتەوە.
گۆلی ئورمیە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دۆخێکی زۆر قەیراناوی دایە و راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هەنووکە زیاتر لە سەدا ٨٠ی ئەو گۆلە وشک بووە.