کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ لە ساڵێکدا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ٣ هەزار کەسی کوشتووە

23:17 - 13 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی زیاتر لە دوو هەزار و ٩٥٧ هاووڵاتیی ئێرانی، لە چوارچیوەی سنوورەکانی ئێراندا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە.
هەواڵدەریی کاری ئێران بە پشت بەستن بە ئامارەکانی پزیشکیی یاسایی بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی رابردوودا لانی‌کەم ٢ هەزار و ٩٥٧ کەس لە ئێران بە ماددەی هۆشبەر گیانین لە دەست داوە کە لەو رێژەیە ٢٣٠ کەسیان ژن بوون.
زیاترین رێژەی قوربانییانی ماددەی هۆشبەر لە ساڵی ١٣٩٢ لە ئێران لە مانگی جۆزەردان بووە کە ٢٠٣ کەس لەو مانگەدا گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ئەو ئامارانە، رێژەی مەرگی ژنان بەهۆی ماددەی هۆشبەر لە ساڵی ١٣٩٢ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٩١ی هەتاوی، ١٥،٦ لەسەد زیاد کردووە.
ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، ١٩٩ ژن لە ئێران بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە.