کوردستان میدیا: لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن، ٧١٧ کەس لە ئێراندا گیانیان لە دەست داوە.
رێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران بڵاوی کردەوە، لەو ٧١٧ کەسە کە بەهۆی گازگرتووی گیانیان لە دەست داوە ١٨٣ کەسیان لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٩٢ رووی داوە و لە نیمەی دووهەمی ساڵ واتە لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە هەتا کۆتایی مانگی رێبەندان ٥٣٤ کەس بە گازی مۆنۆئوکسیدی خنکاون.
بەپێی ئەو راپۆرتە، زیاترین ئاماری گازگرتووی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا رووی داوە کە ناوی ١٥٤ کەس تۆمار کراوە و کەمترین ئامار بە ١٠ قوربانییەوە لە مانگی خەرماناندا هاتووەتە ئاراوە.
لەو رێژەیەدا ٥١٧ کەس پیاو و ٢٠٠ کەسیش ژن بوون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو (٤٤٩ پیاو و ١٨٩ ژن) ١٢،٤% زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.