کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتشی ئازادی سووریە خامنەیی بە بەرپرسی كوشتارەكانی سووریە لەقەڵەم دا

14:38 - 3 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فەرماندەی ئەرتشی ئازادی سووریە رایگەیاند، لێپرسراوانی ئێران و لەسەرووی هەموویانەوە عەلی خامنەیی بەرپرسی سەرجەم نائارامییەكانی وڵاتی سووریەیە.
سەلیم ئیدریس بەكاناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاند، كۆنترۆڵی بەشێكی زۆری سووریە لەدەستی رێژیمی ئێران دایە و هەر ئەو رێژیمەشە هێزێكی زۆری رەوانەی خاكی سووریە بەمەبەستی پشتیوانی لەبەشار ئەسەد كردووە.
فەرماندەی ئەرتشی ئازادی سووریە وتیشی: ئەگەر هاوسەنگی هێز لەسووریە گۆڕانی بەسەردا نەیەت، كۆنفرانسی ژنو ٢ ناتوانێ‌وەڵامدەر بێت، چونكە هێزەكانی سپای پاسداران لەبەرژەوەندیی خۆیاندا لەو كۆنفرانسەدا كار دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە سەركۆماری فەرانسەش داوای لەئێران كردبوو كە لەدەستێوەردانی كاروباری سووریە دەست هەڵبگرێ‌.

فرانسۆ ئولاند وتبووی: پێویستە ئەرتشی ئازاد و خەڵكی ئەو وڵاتە كارێكی وا بكەن كە ئەو شوێنانەی بەدەست هێزەكانی بەشار ئەسەد و گرووپە رادیكالەكانەوەیە، بیگرنە دەست.