کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦ كەس لەهێزەكانی سپای پاسدارانی ئێران لەناوچەی سەردەشت كوژران و بریندار كران

18:22 - 31 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: ٦كەس لەچەكدارەكانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لەئەنجامی تەقەی كەسانێكی نەناسراوەوە كوژران و بریندار كران.


لەئەنجامی تێكهەڵچوونێك كە لەگوندی مارەغان‌ی سەردەشت رووی داوە ٥ كەس لە چەكدارەكانی سپای پاسداران كوژران و بریندار بوون و لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردۆتەوە، لەو پێنج كەسە سێیان كوژران و دوو كەسیشیان بریندار بوون.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، هاووڵاتیانی ئاوایی مارەغان ئەو هەواڵەیان پشت‌راست كردۆتەوە و راشیگەیاندووە، لەو تێكهەڵچوونەدا دوو كەسی دیكەش كوژراون كە شوناسەكانیان روون نەبۆتەوە.


هەر لەو پێوەندییەدا شەوی٣٠ی گەلاوێژیش كەسێك بەناوی محەممەد خزری ناسراو بە حەمەخان خەڵكی ئاوایی كەچەڵاوای سەر بە سەردەشت بە چەك كوژراوە.

دەوتریت ئەو كەسە یەكێك لەدەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە.