کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمڕۆ شەشی خاکەلێوە‌ی ١٣٩٣ی هەتاوی، شەشەمین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان رووی دا

22:44 - 6 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە ٦ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان و هەورامان رووی داوە و ئەمەش نیگەرانی ژینگەپارێزانی کوردی لەو ناوچەیەدا لێ کەوتووەتەوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، دارستانەکانی نزیک گوندەی \'\'رەشەدێ\'\' سەربە شاری مەریوان ئاگر تێبەر درا و دوو رۆژ دواتر لە رێکەوتی ٥ی خاکەلێوە دوو حاڵەتی دیکەی لە گوندی کارێز و دارستانەکانی نێوان گوندەکانی \'\'سلێن و نوێن\'\' هاتووەتە ئاراوە.
دوابەدوای ئەمانە حاڵەتێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەش رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە لە نزیک ئاوایی \'\'مێرگە درێژ\'\' رووی داوە.
چالاکانی ژینگەپارێزی دەڵێن: ئەمە یەکەمین ساڵە کە هەر لە دەسپێکی وەرزی بەهار و لە نەورۆزدا ئاگر لە دارستانەکان بەر دەدرێ و ئەمەش گومانی هەبوونی دەستی ئەنقەست لەو ئاگرکەوتنەوەوانەدا بەهێزتر دەکات.
لە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی ٦ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەورامان و مەریوان رووی داوە و ئەمەش ناڕەزایەتی و نیگەرانی هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزیی لێکەوتووتەوە.
پێشتریش رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، یەکەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەو لە گوندەکانی \'\'کیکن\'\' و \'\'نەچێ\'\' سەربە شارستانی مەریوان رووی دا و نزیک بە سێ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە نێو ئاگردا سووتان.

لەو پێوەندییە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاو کردووتەوە، کەلە هەمان رۆژ واتە رۆژی یەکشەممە ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکە لە نزیک بیەکەڕە لە ١٥ کیلۆمیتریی شاری مەریوان رووی داوە کە لەلایەن ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەوە کۆنترۆڵ کراوە.