کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ ئەندامی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

15:52 - 26 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: رووداوێکی هاتوچۆ لە جاددەی بیجار ٤ بریندار و ٣کوژراو کە ئەندامی بنەماڵەیەکی ناسراو بوون، لێ کەوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە بیجار سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حاجی عەبدولکەریم ئیسماعیل پوور، حاجیە خانم شاناز ئیسماعیل پوور، دوکتور بەهارە سۆفی زادە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەو رووداوەدا بە توندی بریندار بووە و هەنووکە لە حاڵەتی کۆما دایە.

ئەو بنەماڵە خەڵکی شار بۆکان بوون و لە کاتی گەڕانەوەیان لە تارانەوە بۆ بۆکان، لە جاددەی بیجار تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و دۆستانی حاجی عەبدولکەریم دەکات و خۆی لە خەمیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد