![](/wenekan/2016-11/47099-86abd51b4d5ab5624db8ee09c6fc7cfc.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامی مەجلیسی ڕێژیم له شارەکانی شنۆ و نەغەدە، درۆ و تۆمەتی ناڕەوای خستە پاڵ حیزبی دێموکرات.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بڵاو کراوەتە عەبدولکەریم حوسێنزادە ئەندامی مەجلیسی ڕێژیمی شارەکانی نەغەده و شنۆ لە مەجلیسی چەقبەستووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشی کردە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێک درۆ و تۆمەتی ناڕەوای خستە پاڵ حیزبی دێموکرات.
ئەو نوێنەرە مۆرەیەی ڕێژیم لە مەجلیس باسی لەوە کردووە کە حیزبی دێموکرات کاری تێرۆریستی دەکات و ئەمنییەتی کوردستان دەشێوێنێت.
لەو پێوەندییەدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران قەت کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام نەداوە و تێرۆریزمی بە هەموو شێوەکانی خۆی مەحکووم کردووە.
هەروەها حیزبی دێموکرات خۆی قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و کۆماری ئیسلامی ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی لە وڵاتانی ئورووپایی تێرۆر کردووە.
لەو پێوەندییەدا دادگای بێرلین سەرانی کۆماری ئیسلامیی وەک سەرچاوەی تێرۆریزم ناساندوە و مەحکوومی کردووە.
هەروەها بۆ هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕوون و ئاشکرایە که ڕێژیمی تاران دەسەڵاتێکی تێرۆریستییە و لە هیچ کردەوەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی خۆ نابوێرێت.
تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران نێگەرانی وڵاتانی دراوسێ و جیهانیی لێکەوتووتەوە و ئەو ڕێژیمە لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینیدا وەک سەرەکیترین وڵات بۆ پشتیوانی لە تێرۆریزم ناسێندراوە.