کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

20:48 - 15 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات، بە ناوی حاجی خانەمیر خۆشڕوو ناوسراو بە حاجی خانە خەڵکی گوندی سۆفیان سەر بە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد .

حاجی خانە ساڵی ١٣٢٠ لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوردپەروەر لەدایک بووە، کۆچکردوو لەگەڵ دەست پێکردنی خەباتی ئاشکرایی حیزبی دێموکرات، بووەتە ئەندامی حیزب و بوێرانە هەر کار و ئەركێکی پێ سپێردراوە ئەنجامی داوە و بەردەوام ماڵەکەی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بووە و لە باری ماددی و مەعنەوی هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردووە، بەردەوام هانی خەڵکی داوە، کە بە حیزبی دێموکرات پەیوەست ببن و چەند جارێکیش لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.